PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەوروپا ئامانجی ئێرانە، چاوپۆشی لە کردەوە دژە سامییەکان ناکەین
یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەوروپا کەوتووەتە بەر ئامانجی ئێران و ئەوان چاوپۆشی لەو چالاکییە دوژمنکارانانە ناکەن کە دژی جووەکان لە وڵاتەکەیان ئەنجام دەدرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەوروپا ئامانجی ئێرانە، چاوپۆشی لە کردەوە دژە سامییەکان ناکەین

یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەوروپا کەوتووەتە بەر ئامانجی ئێران و ئەوان چاوپۆشی لەو چالاکییە دوژمنکارانانە ناکەن کە دژی جووەکان لە وڵاتەکەیان ئەنجام دەدرێن.

یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەرلین وتی: "ئەوروپا ئامانجی ئێرانە" و جەختی کردەوە کە ئەوان چاوپۆشی لەو چالاکییە دوژمنکارانانە ناکەن کە دژی جووەکان و کۆمەڵگەی کراوەی وڵاتەکەیان ئەنجام دەدرێن.

لێدوانەکانی وەزیرەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن تاران هانی هێرشکردنە سەر جووەکان لە ئەوروپا و بەتایبەت لە ئەڵمانیا دەدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگیان دژی ئێران دەست پێکرد.

دادگایەک لە هامبۆرگ سزای زیندانیکردنی بۆ دوو کەس دەرکرد بەهۆی ئەوەی پلانی تیرۆرکردنی یۆزێف شوستەر (سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی جووەکانی ئەڵمانیا)یان داڕشتبوو، دادگاکە جەختی کردەوە کە ئەو دوو کەسە لەلایەن هەواڵگری ئێرانەوە ڕاسپێردراون. باڵیۆزخانەی ئێران بە توندی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێز لە پەیڕەوانی هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکان دەگرن.

لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە شاری مانچستەری بەریتانیا، دوو هاووڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی" سزادران، چونکە هەوڵیان دابوو هێرشێکی بۆمبی بکەنە سەر مۆزەخانەیەکی جووەکان و کەنیسەیەک. دادگا ڕایگەیاند کە ئەو دوو کەسە لەلایەن ئێرانەوە هان دراون و ڕاسپێردراون بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار