
ئاگرکەوتنەوە لە ئاپارتومانێک لە شاری ڤیسماری ئەڵمانیا: ۲ کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۴ کەسیش بریندار بوون
لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ئاپارتومانێک لە شاری ڤیسمار، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ۱۴ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە کاتەکانی شەودا ئاگر لە ئاپارتومانێک لە شاری ڤیسمار لە ویلایەتی مێکلنبورگ-فۆپۆمەرنی ئەڵمانیا کەوتەوە. دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە و دانیشتووانی بیناکەیان ڕزگار کرد.
لە کاتی هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، تەرمی دوو کەسی تەمەن ۲۶ ساڵ لە ناو بیناکەدا دۆزرانەوە. لە نێوان ۱۴ برینداری ڕووداوەکەدا، دۆخی سێ کەسیان سەختە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، بریندارەکانی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە چارەسەریان بۆ کراوە.
شوێنی حەوانەوەی کاتی بۆ دانیشتووە ڕزگارکراوەکانی بیناکە دابین کراوە. هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە هێشتا نەزانراوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
سەرچاوە: Rûdaw