
بۆ یەکەمجار لە ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی هۆلۆگرامی بۆ هونەرمەندە ئەفسانەیییەکانی کورد بەڕێوەچوو
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا، بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای هۆلۆگرام کۆنسێرتێکی مێژوویی بۆ هونەرمەندانی کۆچکردووی کورد محەمەد شێخۆ و ئەردهوان زاخۆیی بەڕێوەچوو.
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا، هەنگاوێکی نوێ لە مۆسیقای کوردیدا نرا و کۆنسێرتێک بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای هۆلۆگرام ئەنجامدرا. ڕێکخەری کۆنسێرتەکە ڕایگەیاند، شانازی دەکات کە بۆ یەکەمجار بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو کۆنسێرتێکی لەم شێوەیەی مۆسیقای کوردی ڕێکخستووە.
لە کۆنسێرتەکەدا، ناوە لەبیرنەکراوەکانی مۆسیقای کوردی، هونەرمەندانی کۆچکردوو محەمەد شێخۆ و ئەردهوان زاخۆیی بە هۆلۆگرام هێنرانە سەر شانۆ و کاتێکی پڕ لە هەستیان بۆ ئامادەبووان دروستکرد. لە چالاکییەکەدا هەروەها یاد و ڕێز لە گوڵستان دۆکو، ڕۆژین کابایش و نارین گۆران گگیرا.
ئەو تیمەی کۆنسێرتەکەیان ئەنجامداوە ئاشکرایان کرد، ئامانجیان ئەوەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی هاوشێوە و بەرفراوانتری کۆنسێرتی هۆلۆگرام لە هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.
سەرچاوە: Kurdistan24