
لە ئەڵمانیا عێراقییەکی ئەندامی داعش بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەکی برێمن دەستگیرکرا
داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە گەیلانی تەمەن ۲٤ ساڵ و هاووڵاتیی عێراق کە هەڵگری فیكری داعشە، بەهۆی ئامادەکاری بۆ هێرشی چەکداری بۆ سەر کەنیسەیەک لە برێمن دەستگیرکراوە و ڕێگە لە هێرشەکە گیراوە.
داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە گەیلانی تەمەن ۲٤ ساڵ و هاووڵاتیی عێراق کە هەڵگری بیرۆکەی داعشە، بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ هێرشی چەکداری بۆ سەر کەنیسەیەک لە شارۆچکەی برێمن دەستگیرکراوە.
بەپێی پەڕاوی لێکۆڵینەوەکە، تۆمەتبارەکە لە بەهاری ۲۰۲٥ەوە پلانی بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی چەکداری لە ناوخۆی ئەڵمانیادا داناوە، چەک و تەقەمەنی دابین کردووە و چاودێری مەیدانیی کەنیسەی ئامانجکراوی کردووە؛ ناو و ڕێکەوتی هێرشکردنە سەر کەنیسەکە بەهۆی هۆکاری ئاسایشەوە ڕانەگەیەندراوە.
گەیلان هەوڵیداوە کەسانی دەوروبەری بێنێتە ناو ڕێکخراوەکەوە تاوەکو بە کۆمەڵێکی گەورەتر پلانەکە جێبەجێ بكات، بەڵام دەرکەوتووە کە تەنیا توانینی یەک کەس ڕازی بكات کە تا ئێستا ناسنامەی دیاری نەکراوە و هەوڵەکانی دیکەی بێئەنجام بوون.
تۆمەتبارەکە لە هەڵکوتانە سەرێکدا لە ناوچەی بارنیم لە براندنبورگ دەستگیرکرا و لە دادگای دادوەریی فیدراڵی لە کارلسرۆهه فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەردەکرا و ڕەوانەی زیندان کرا؛ دەزگا ئاسایشییەکان ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و ئامانجیان دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمە.
سەرچاوە: Rûdaw