PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

ئاشکرابوونی گەندەڵی و پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ساختە لە فەرمانگەی بێگانانی کۆڵن
لە فەرمانگەی بێگانان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، تۆڕێکی گەندەڵی و کارمەندێک کە بە بەڵگەنامەی ساختە مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان دەدا، هەڵوەشێنرایەوە.

ئاشکرابوونی گەندەڵی و پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ساختە لە فەرمانگەی بێگانانی کۆڵن

لە فەرمانگەی بێگانان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، تۆڕێکی گەندەڵی و کارمەندێک کە بە بەڵگەنامەی ساختە مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان دەدا، هەڵوەشێنرایەوە.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیلخواردن لەناو فەرمانگەی بێگانان (Ausländeramt) ئاشکرا کرا. بەپێی ئەو زانیارییانەی شارەوانی کۆڵن پشتڕاستی کردووەتەوە، کارمەندێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی سوبحا ل.، بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکەی، مۆڵەتی نیشتەجێبوونی نایاسایی بە ژمارەیەکی زۆر لە کەسان داوە.

سوبحا ل. لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو هاوبەشی تاوانباریدا، تۆڕێکی قاچاخچێتی مرۆڤیان دامەزراندووە. ئەوان کۆچبەرانیان لە قوبرسەوە هێناوە و بە هاوسەرگیری ساختە لەگەڵ ژن و پیاوانی بە ڕەگەز بولگاری، بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ دروست کردوون و بەو بەڵگەنامانە کۆچبەرانیان هێناوەتە ئەڵمانیا. ئەو کارمەندە بەبێ پشکنین، دەستبەجێ داواکارییەکانی پەسەند کردووە و بەو هۆیەوە لانیکەم ٧٣ هەزار یۆرۆ پارەی نایاسایی بەدەستهێناوە.

دوای ئاشکرابوونی ئەم سکانداڵە، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا سەرجەم ئەو مۆڵەتانەیان پشکنیوە کە سوبحا ل. بە دەسەڵاتی خۆی پێی دابوون و دەستیان بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتە نایاساییەکان کردووە. سوبحا ل. لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا لەگەڵ ئەندامانی دیکەی تۆڕەکەدا لە دادگای ویلایەتی دارمشتات دادگایی بکرێن.

پارێزەری تۆمەتبارەکە ڕایگەیاندووە کە کڕیارەکەی تاوانەکانی قبوڵ کردووە و لە دادگادا هەموو وردەکارییەکانی ئەو تۆڕە ئاشکرا دەکات.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار