
دامەزراوە کوردییەکانی ئەڵمانیا داوایان لە گەنجان کرد بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن
کۆمەڵە کوردییەکان لە ئەڵمانیا پێشنیاری بەشدارینەکردن لەو خۆپیشاندانانە دەکەن کە بڕیارە ٣١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچن.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە و ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەڵمانیا، داوایان لە هاووڵاتیانی کورد و بەتایبەتی گەنجان کردووە کە بەشداری لەو خۆپیشاندانانە نەکەن کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدرێن.
پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ڕووداوێکی پێشبینیکراو لە ئێوارەی ٣١ی تشرینی یەکەمدا ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و ڕێگە نادەن ئەو ئاڵۆزییانەی لە فەرەنسا ڕوویاندا، لە ئەڵمانیا دووبارە ببنەوە.
کۆمەڵەی کورد-ئەڵمانی لە بەرلین، کۆمەڵەی ڕۆناکی بۆخوم و کۆمەڵەی خێزانە کوردەکانی لوبنان داوایان لە ئەندامانیان کردووە بەشداری خۆپیشاندانەکان نەکەن. کۆمەڵەی خێزانە کوردەکانی لوبنان ئەم داوایەی بەو مەبەستە کردووە کە ناوی خێزانە کورد-لوبنانییەکان لەگەڵ ئەو تۆڕانەدا نەهێنرێت کە چالاکیی نایاسایی دەکەن.
یۆخن کۆپێلکێ، سەرۆکی سەندیکای پۆلیسی ئەڵمانیا هۆشداری دا کە ئەوانەی ئاڵۆزی دروست دەکەن ئەو خوێندکارانە نین کە بە ئاشتیانە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵکو هەندێک کەس هەن دەیانەوێت لە پشتی خوێندکارانەوە خۆیان بشارنەوە و ئاڵۆزی دروست بکەن.
سەرچاوە: Rûdaw