
ئەڵمانیا پپشتیوانی خۆی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە
وەزیری هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا ڕیم عەلابالی-ڕادۆڤان لەگەڵ سەرۆکی وەزیران مەسرور بارزانی کۆبۆوە و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ پێشوازی لە ڕیم عەلابالی-ڕادۆڤان وەزیری هاوکاریی ئابووری و گەشەپێدانی فیدراڵی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد. پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا قاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەلیش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.
بارزانی سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەکانی لە هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. شاندە ئەڵمانییەکەش پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، چاڵاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی وەک یەکەم هەنگاو لە پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کران. جگە لەوەش، جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەی شەنگال کرایەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24