PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕایگەیاند هاوکارییە ئەمنییەکانی بەردەوام دەبن
ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە هاوبەشییەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییە ئەمنی و لۆجیستییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی أيلولی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان٢٤ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوبەشییەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پشتیوانی لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکات.

کونسوڵخانەکە پێشوازی لە هەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وەک پێکهاتەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، و جەختی لەوە کردەوە کە کاریگەرترکردنی پڕۆسەی چاکسازی هەنگاوێکی گرنگە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ قەبارە و جۆری بەشدارییان لە هاوکارییە لۆجیستییەکاندا دەکەن و لەم قۆناغەدا ناتوانن وردەکاری زیاتر بدەن، بەڵام بۆ زیادکردنی سەقامگیری ناوچەکە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ هاوبەشەکانیان دەبێت.

ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا هاوكاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزە بیانییەکان لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەپێی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە پێویست دەکات هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە. کونسوڵخانەکە زیاتر گوتی، بەشداری ئەڵمانیا لە کەرتی ئەمنیدا زۆر بەربڵاوترە و وەک یەکێک لە هاوبەشە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان و بەخشەرەکان، بەردەوام دەبێت لە هاوکارییەکانی.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار