
نرخی کیلۆگرامێک زێڕی ستاندارد لە کۆتایی ڕۆژدا بۆ ٦ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار لیرە دابەزی
لە بازاڕی کانزا و بەردە گرانبەهاکانی بۆرسەی ئەستەنبوڵ، نرخی کیلۆگرامێک زێڕی ستاندارد بە ڕێژەی ١.٢٪ دابەزی و گەیشتە ٦ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار لیرە.
لە بازاڕی کانزا و بەردە گرانبەهاکانی بۆرسەی ئەستەنبوڵ (KMKTP)، نرخی کیلۆگرامێک زێڕی ستاندارد لە کۆتایی ڕۆژدا بۆ ٦ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار لیرە دابەزی. لە ماوەی ڕۆژەکەدا نرخەکە نزمترین ئاستی ٦ ملیۆن و ٥٢٠ هەزار لیرە و بەرزترین ئاستی ٦ ملیۆن و ٦٥١ هەزار لیرەی تۆمار کرد. ڕۆژی پێشوو نرخەکە بە ٦ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار لیرە تۆمار کرابوو.
لە بازاڕی کانزا و بەردە گرانبەهاکان، کۆی قەبارەی مامەڵەکردن بۆ زێڕ گەیشتە ٤ ملیار و ٦١٣ ملیۆن و ٢٦٤ هەزار و ٣٦٣.٥٧ لیرە و بڕی مامەڵەکەش ٧٠٥.١٣ کیلۆگرام بوو. کۆی قەبارەی مامەڵەکردن بۆ سەرجەم کانزاکان بە ٤ ملیار و ٦٥٤ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٣٥٥.٣٧ لیرە تۆمار کرا.
لە نێوان ئەو دامەزراوانەی زۆرترین مامەڵەیان لە بۆرسەی زێڕدا ئەنجامداوە، کۆمپانیاکانی "ئێن ئێم گلۆباڵ"، بانکی وەقف، "ئایزۆنا"، "نیلۆ مێتاڵ" و پاڵاوگەی زێڕی ئەستەنبوڵ جێگەیان گرتووە.
سەرچاوە: Rûdaw