سەرەکی

ئامەد سپۆر ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی بەرامبەر ئەیوپ سپۆر درێژە پێ دەدات
ئامەد بە سەرپەرشتی بێسنیک هاسی لە یاریگای شەهموس ئۆزەر مەشق دەکات بۆ ئەو یارییەی کە بڕیارە ڕۆژی ١ی تشرینی دووەم لە یاریگای خۆی ئەنجامی بدات.
یانەی ئامەد سپۆر لە هەفتەی ١٠یەمی خولی نایابی تورکیا (ترێندیۆل) لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ئەیوپ سپۆر دەبێتەوە.
یاریزانانی یانەکە بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر بێسنیک هاسی لە یاریگای شەهموس ئۆزەر مەشقیان کرد؛ مەشقەکان بە جوڵەی گەرمکردنەوە دەستی پێکرد و دواتر ڕاهێنانی ڕاکردنی وەرزشی ئەنجامدرا.
یانەکە ڕایگەیاند کە ئامادەکارییەکانیان بۆ یارییەکە بە مەشقی سبەی کۆتایی پێ دێنن.
یارییەکە ڕۆژی یەکشەممە ١ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە یاریگای دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
سەرچاوە: Diyarbakır Söz