
ڕاهێنەری ئامەد سپۆر، هاسی هەڵسەنگاندنی بۆ دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ڕیزەسپۆر کرد
ئامەد سپۆر بە ئەنجامی ٢-٠ بە چایکور ڕیزەسپۆر دۆڕا و بەسنيك هاسیی ڕاهێنەریش ڕەوشەکەی شیکردەوە.
ئامەد سپۆر لە هەفتەی ١٢یەمی خولی سوپەری تورکیادا، لە یاریگای ئامەد بە ئەنجامی ٢-٠ بە چایکور ڕیزەسپۆر دۆڕا. لە دوای یارییەکە، بەسنيك هاسیی ڕاهێنەر گوتی: "پێویستە ئەم یارییە بە باشی شیکاربکەینەوە، دەبێت وزەی نوێ بەدەستبهێنینەوە و پەرچەکردارمان هەبێت."
هاسی ئاماژەی بە کەمکوڕییەکانی پێکهاتەکە و سزادانی هەندێک لە یاریزانەکان کرد. گوتیشی: "یاریزانەکانمان کەم بوون، هەندێکیان سزادرابوون. پێکهاتەیەکی بچووک و دوور لە دەستەڵاتم هەیە"، هەروەها باسی لەوە کرد کە لە تایمی یەکەمدا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بەڵام لە تایمی دووەمدا نەیانتوانی کوالێتیی پێویست پێشکەش بپێشن.
جگە لەوەش، لەبارەی پرسیاری نەبوونی یاریزان مبایی دیاگنی لە پێکهاتەکەدا گوتی: "تەنیا ئەوە دەزانم کە دیاگنی لەێرە نییە، نازانم لە کوێیە. ئەوە شتێکە کە کارگێڕی دەیزانێت."
سەرچاوە: Rûdaw