
ئامەدسپۆر ژمارەی فرۆشگاکانی ئامەدستۆر بۆ ٧ فرۆشگا زیاد دەکات
ئامەدسپۆر بۆ دابینکردنی سەرچاوەی نوێی داهات، پێنج فرۆشگای نوێی ئامەدستۆر لە تورکیا و دوو فرۆشگاش لە دەرەوەی وڵات دەکاتەوە.
یانەی ئامەدسپۆر کە لە خولی سوپەر لیگی تورکیادا یاری دەکات، بە مەبەستی زیادکردنی داهاتەکانی یانەکە ژمارەی فرۆشگاکانی ئامەدستۆر زیاد دەکات.
فرۆشگا نوێیەکان لەسەر شێوازی نوێ دەبن و سەرجەمیان حەوت فرۆشگان؛ پێنجیان لە ناوخۆی تورکیادان لە شارەکانی ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، مێرسین، وان و فڕۆکەخانەی ئامەد. دوو فرۆشگاکەی دیکەش بڕیارە لە دەرەوەی وڵات لە شارەکانی لەندەن و پاریس بكرێنەوە.
لە هەمان کاتدا بۆ گەیشتن بە هاندەران لە شوێنە جیاوازەکاندا، لە نزیکترین کاتدا فرۆشگایەکی گەڕۆک لە شێوەی بارهەڵگر دەخرێتە خزمەت هاندەرانەوە.
ئەم وەبەرهێنانەی ئامەدستۆر ئامانجی ئەوەیە بەرهەمە فەرمییەکانی یانەکە بگەەیەنێتە دەستی ژمارەیەکی زیاتری خەڵک و بەمەش هاوکارییەکی بەرچاو بە ئابووری یانەکە ببات.
سەرچاوە: Tigris Haber