سەرەکی

سەرۆکی ئامەدسپۆر، ناهید ئەرەن، دەنگۆی گواستنەوەی گیفت ئۆربانی بۆ فەنەرباخچە ڕەتکردەوە
سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر، ناهید ئەرەن، ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە گواستنەوەی یاریزانی ئەستێرە گیفت ئۆربان بۆ یانەی فەنەرباخچە دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.
سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر، ناهید ئەرەن، ڕایگەیاند ئەو هەواڵانەی لەم ڕۆژانەی دواییدا لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە گواستنەوە یان فرۆشتنی گیفت ئۆربان بۆ یانەی فەنەرباخچە، ڕاست نین.
ئەرەن جەختی لەوە کردەوە کە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو دەنگۆیانەی گواستنەوە نەداوە و یانەکەش لە ئێستادا هیچ کارێکی بۆ گواستنەوە یان فرۆشتنی یاریزانەکانی ئەنجام نادات.
ئەرەن ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ئێستادا هیچ پلانێک لە بەرنامەی یانەکەدا نییە بۆ گواستنەوە یان فرۆشتنی هیچ یاریزانێک و دووبارەی کردەوە کە ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین.
سەرچاوە: Tigris Haber