سەرەکی

ئامەدسپۆر ئامادەیە بۆ یاریی بەرامبەر گەڵاتاسەرای
ئامەدسپۆر خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی لە هەفتەی ١١ی خولی سوپەری ترێندیۆلدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی گەڵاتاسەرای بێتەوە.
ئامەدسپۆر ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی بەرامبەر گەڵاتاسەرای لە هەفتەی ١١ی خولی سوپەری ترێندیۆلدا تەواو کرد. ڕاهێنانەکە لە ژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەر بەسنیک هاسی لە کۆمەڵگەی وەرزشیی شەهموس ئۆزەر بەڕێوەچوو.
ڕاهێنانەکە بە گەرمکردنی جەستە دەستی پێکرد، دواتر ڕاهێنانی ڕاکردنی وەرزشی و ڕێکخستنی پاسدان ئەیامکرا، لە کۆتاییشدا یارییەکی ناوخۆیی ئەنجامدرا.
یاریی نێوان گەڵاتاسەرای و ئامەدسپۆر سبەینێ سەعات ٧ی ئێوارە لە یاریگای ڕامس پارک بەڕێوەدەچێت. کاروانی ئامەدسپۆر بەرەو ئاستەنبوڵ بەڕێکەوت و بۆ بەدەستهێنانی ٣ خاڵ بە توندی شەڕ دەکات.
سەرچاوە: Güneydoğu Ekspres