
ئامەدسپۆر ئەو تۆمەتانەی سەبارەت بە شەوی هاوپشتی لە ئەستەنبوڵ بڵاوکراونەتەوە، ڕەت دەکاتەوە
ئامەدسپۆر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵ و پۆستانەی لەبارەی سروشتی ئەو شەوەی هاوپشتی لە ئەستەنبوڵ ئەنجامدراوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
ئامەدسپۆر ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن و ئەکاونتەکانی سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە شەوی هاوپشتی لە ئەستەنبوڵ بڵاوکراونەتەوە، ڕاست نین.
یانەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو چالاکییە نانی ئێوارەیەکی گالای یاسایی بووە و بە مەبەستی کۆکردنەوەی بازرگانان و هاندەرانی ئامەدسپۆر بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی و مەعنەوی ئەنجامدراوە، هەروەها هاوشێوەی ئەو چالاکییانەیە کە زۆرێک لە یانە وەرزشییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بە هەمان مەبەست ئەنجامی دەدەن.
ئامەدسپۆر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو تۆمەتانەی بێ بنەمان سەبارەت بە ئامانج و سروشتی ئەو شەوە، هەڵوێستێکی بە ئەنقەستە بۆ ناشیرینکردنی یانەکە لەبەرچاوی ڕای گشتی و ڕایگەیاند کە ئەوان ئەم جۆرە بڵاوکراوانە قبوڵ ناکەن.
یانەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە وەک چۆن لە هەموو چالاکییەکانی دیکەدا پابەندە، لە ڕێکخستنی شەوی هاوپشتیشدا بەپێی بنەماکانی یاساییبوون، شەفافیەت و بەرپرسیارێتی دامەزراوەیی بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: Amida Haber