
ئەستێرەی بەرگری ئامەدسپۆر دەیڤد بەیتس بۆ هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بانگهێشت کرا
دەیڤد بەیتسی بەرگریکاری یانەی ئامەدسپۆر، دوای حەوت ساڵ دابڕان بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بانگهێشت کرایەوە.
دەیڤد بەیتسی بەرگریکاری یانەی ئامەدسپۆر، پێش ئەو یارییانەی لە چوارچێوەی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور و سویسرا ئەنجام دەدرێن، بۆ هەڵبژاردەی سکۆتلەندا بانگهێشت کرا. ئەم یاریزانە ئەزمووندارە، دوای حەوت ساڵ دابڕان دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخساوە جارێکی دیکە درێسی هەڵبژاردەکەی لەبەر بکات.
بەیتس کە لە شوێنی لویس بینکسی پێکان هەبوو بۆ پێکهاتەکە بانگهێشت کراوە، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە ئامەدسپۆر پێشکەشی کردووە سەرنجی ڕاکێشاوە و هەوڵ دەدات لە هەڵبژاردەکەشدا بەشداری یارییەکان بکات. سکۆتلەندا لە ١٣ی تشرینی دووەم بەرامبەر مەقدۆنیای باکوور و لە ١٦ی تشرینی دووەمیش بەرامبەر سویسرا یاری دەکات.
لە هەمان کاتدا، ساموێل بالێتی یاریزانی دیکەی ئامەدسپۆر لە یارییەکەی بەرامبەر سویسرا درێسی سکۆتلەندا لەبەر دەکات.
سەرچاوە: Amida Haber