سەرەکی

ئەستێرەی ئامەدسپۆر ساموێل بالێت بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی کرا
ساموێل بالێت بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ئامەدسپۆر پێشکەشی کردووە، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا.
ساموێل بالێت دوای ئەو ئاستە سەرکەوتووەی لەگەڵ یانەی ئامەدسپۆر پێشکەشی کرد، بۆ یەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتەکەی کرا.
پێشتر شەش یاریزانی دیکەی ئامەدسپۆر بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان کرابوون؛ لەوانەش ئالبان لافۆنت (کۆت دیڤوار)، لومبارد دیلۆڤا و ئەرماڵ کراسنیقی (کۆسۆڤۆ)، رایان راڤێلۆسۆن (ماداگاسکار)، رایان لوتین و ئامادۆ سیسێ (گینیا).
یانەی ئامەدسپۆر لە رۆژی شەممە ٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە خولی نایابی تورکیا رووبەڕووی گالاتاسارای پێشەنگی خولەکە دەبێتەوە و بە سەرپەرشتی راهێنەر بێسنیك هاسی درێژە بە ئامادەکارییەکانی دەدات.
سەرچاوە: Amida Haber