سەرەکی

دەستەی بەڕێوەبەری ئامەدسپۆر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەکریان کرد
ناهید ئەرەن سەرۆکی ئامەدسپۆر و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر، بۆ پیرۆزبایی سەردانی موراد موتلو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دیاربەکریان کرد.
ناهید ئەرەن سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆر، شەنگول ساروهانئۆغڵو جێگری سەرۆک و تالیب سومبول و ئەحمەد ئولمەز جێگرانی سەرۆک، سەردانی موراد موتلو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دیاربەکریان کرد.
سەردانەکە لە ڕێگەی هەژماری سۆشیاڵ میدیای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیاربەکرەوە بە مەبەستی "پیرۆزبایی" ڕاگەیەندرا. لەو پەیامەدا کە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە سەرۆک و بەڕێوەبەرانی یانەی ئامەد سپۆر بۆ پیرۆزبایی سەردانی موراد موتلو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایان کردووە.
سەرچاوە: Amida Haber