PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی خولی بێبەرامبەری سەرهێڵی زمانی کوردی دەست پێ دەکات
فیدراسیۆنەکە بەپێی پرۆتۆکۆڵێکی ١٥ ساڵە کە لە هەولێر ئیمزا کراوە، وانەکانی کورمانجی و سۆرانی بۆ رەوەندی کوردی پێشکەش دەکات.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی خولی بێبەرامبەری سەرهێڵی زمانی کوردی دەست پێ دەکات

فیدراسیۆنەکە بەپێی پرۆتۆکۆڵێکی ١٥ ساڵە کە لە هەولێر ئیمزا کراوە، وانەکانی کورمانجی و سۆرانی بۆ رەوەندی کوردی پێشکەش دەکات.

مەم دۆگالا، بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی ڕایگەیاند، بە هاوکاریی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خولی سەرهێڵی بە تەواوی بێبەرامبەری زمانی کوردی بۆ منداڵان، گەنجان و گەورەساڵانی کورد لە رەوەند دەست پێ دەکات. وانەکان بە زاراوەکانی کورمانجی و سۆرانی دەگوترێنەوە و دوای تەواوکردنیان بڕوانامەی فەرمی دەبەخشڕێت.

خولەکان لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵێکی درێژخایەنی ١٥ ساڵیدا بەڕێوە دەچن کە لە ٥ی ئاداری ٢٠٢٥ لە هەولێر لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و رەوەندی کوردستاندا ئیمزا کراوە. لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا دوو پەرتووکی خوێندنی ڕادەستی فیدراسیۆنەکە کردووە و ئامادەکردنی سێ پەرتووکی نوێش بەردەوامە.

ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٣,٠٠٠ قوتابی لە ٢٢ وڵاتەوە بەشدارییان لە خولەکاندا کرد؛ لە نێو ئەو بەشداربووانەدا ئەمریکی، پۆڵەندی و ڕووسیش هەبوون. بەشداربووان لە سەرەتادا تەنیا وشەی "سپاس"یان دەزانی، بەڵام دوای تەواوکردنی خولەکە گەیشتنە ئاستێک کە توانین بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بکەن و بە کوردی قسە بکەن.

فیدراسیۆنەکە ئێستا سەرپەرشتیی ٣٥ قوتابخانەی زمانی کوردی لە سەرانسەری جیهاندا دەکات؛ دوو قوتابخانەی نوێ زێدە کراون و چوار قوتابخانەی دیکەش چاوەڕێی بەشداریکردنن. پاڵپشتیی پەروەردەیی، پەرتووک و کەرەستەی خوێندن بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە وانەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی چالاکییەکان بەردەوام بن. وانە سەرهێڵەکان لەلایەن مامۆستایانی میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە بە بێبەرامبەر دەگوترێنەوە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار