تەندروستی و وەرزش

لە ماماکی ئەنقەرە باوکێک کچەکەی و هاوڕێ کوڕەکەی بە چەک کوشت
لە قەزای ماماکی ئەنقەرە، باوکێک کچە ١٩ ساڵانەکەی و هاوڕێ کوڕە ٥٣ ساڵانەکەی کچەکەی بە تەقەکردن کوشت.
لە گەڕەکی باخچەلیئیچی سەر بە قەزای ماماکی ئەنقەرە، ئێوارەی ئەمڕۆ باوکێک بە ناوی (ب.ک) لەگەڵ کچە ١٩ ساڵانەکەی (ئێ.ک) و هاوڕێ کوڕەکەی کچەکە (ئێ.ئۆ) کە تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە، دەبێتە دەمەقاڵێیان. کاتێک دەمەقاڵێکە دەبێتە شەڕ، (ب.ک) بە چەک تەقەیان لێدەکات و هەردووکیان دەکوژێت.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنەکە و دەرکەوت کە (ئێ.ک) و (ئێ.ئۆ) گیانیان لەدەست داوە. تیمەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی (ب.ک) کە هەڵاتووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدواداچوون بەردەوامە.
ئەوەش زانراوە کە (ئێ.ک) دووگیان بووە و (ئێ.ئۆ)ش خێزاندار بووە و منداڵی هەبووە. هەردووکیان لە یەک شوێنی کاردا کاریان دەکرد.
سەرچاوە: Rûdaw