
بوشڕای تەمەن ١١ مانگ لە ئامەد بێسەروشوێن بوو، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا ١٠ کەس دەستبەسەر کراون
لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی بوشڕای تەمەن ١١ مانگ لە دێورکی، جگە لە دایک و باوکی، ٨ کەسی تر دەستبەسەر کران و چوار منداڵی خێزانەکە خرانە ژێر پاراستنی دەوڵەتەوە.
لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا لە ناوچەی دێورکیی سەر بە سێواس، هەواڵی بێسەروشوێنبوونی کچێکی تەمەن ١١ مانگ بە ناوی بوشڕا لە ناو خێوەتگەیەکدا درا و ناوەندی پەیوەندییە فریاگوزارییەکانی ۱١٢ ئاگادار کرایەوە. تیمەکانی ئافاد و جەندرمە لە ناوچە گوندنشینەکاندا دەستیان بە گەڕانێکی بەرفراوان کرد؛ بەڵام تەرمی کۆرپەکە نەدۆزرایەوە.
دایکی منداڵەکە (ئـ.ب.، ٢٧ ساڵ) لە یەکەم وتەکەیدا ئیدیعای کرد کە باوکی منداڵەکە بەرامبەر بە پارە فرۆشتوویەتی، بەڵام دواتر گوتی باوکی منداڵەکەی کوشتووە. بەهۆی ئەم لێدوانە دژ بەیەکانەوە، لێکۆڵینەوەکان قووڵتر کرانەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای سێواس لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەوە بۆ ١٠ کەس زیادی کردووە؛ جگە لە دایک و باوکەکە، ٨ کەسی تر دەستبەسەرن. هەروەها چوار منداڵی خێزانەکە کە تەمەنیان ٩، ٨، ٥ و ٣ ساڵە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزارییەکانی خێزان و کۆمەڵایەتیی پارێزگاوە خرانە ژێر پاراستنی دەوڵەتەوە.
سەرچاوە: کوردستان٢٤