PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان بە واتای کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکان نەیەت
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری کاروباری ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند کە کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئاماژەیە بۆ تێپەڕبوون بەرەو هاوکاریی دووقۆڵیی ئاسایش و هەواڵگری.

ئەعرەجی لە ڕێگەی پەیامێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق، هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی سەروەریی تەواوی وڵات.

ئاماژەی بەوەش کرد کە کشانەوەی هاوپەیمانان بە واتای کۆتاییهاتنی هاوبەشی نەیەت، بەڵکو لە چوارچێوەی ڕێزی متفابول و بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا پەیوەندیی دووقۆڵیی بەهێزتر پێکدەهێنرێت. ڕوونیشیکردەوە کە قۆناغی نوێ بەردەوامبوونی هاوکاریی ئاسایش و هەواڵگری، ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموون و گەشەپێدانی توانای بەرگری دەگرێتەوە.

ئەوەشی دەربڕی کە سەرکەوتنی جەنگ لە دژی داعش تا ڕادەیەکی زۆر بە هۆی قوربانیدانی گەلی عێراق و ئازایەتیی هێزە چەکدارەکانەوە بووە، جگە لەوەش پشتیوانیی سەربازی و لۆجستیی وڵاتانی دۆست و براتریش ڕۆڵێکی بڕیاردهەری هەبووە.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم پێشهاتانە ئاسایشی نیشتمانی بەهێزتر دەکەن و ئامانجەکانی گەل بۆ ئاشتیی بەردەوام، گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی مسۆگەر دەکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار