
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا: «دۆزەختان بەسەردا دەبارێنین»
عێراقچی بە بیرهێنانەوەی پێشنیاری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ ئەمریکا لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کۆتاییهێنان بە جەنگی وەک مەرج دانا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دەنگدەرانی ئەمریکی بڕیاری خۆیان داوە و پێویستە کۆشکی سپیش بڕیار بدات. وەزیرەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پێشنیارە دوو ڕۆژەیەی پێشکەشی واشنتنیان کردووە هێشتا لە ئارادایە و ئەگەر مەرجەکانی وەک کۆتاییهێنان بە جەنگ لە هەموو بەرەکاندا جێبەجێ بکرێن، ئەنجامەکان دەبینرێن.
عێراقچی بە گوتنی «یان جەنگ هەڵبژێرن و ببینن کە چۆن جەنگاوەرانمان دۆزەختان بەسەردا دەبارێنن»، هۆشدارییەکی توندی دایە ئەمریکا. ئەم لێدوانە لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییانەدا هات کە ئێران لەگەڵ نێوەندگیری نێودەوڵەتی ئەنجامی دەدات بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کردنەوەی دووبارەی گەرووی هورمز بۆ هاتوچۆی دەریایی بەپێی مەرجێکی دیاریکراو و هەنگاونان بەپێی خشتەیەکی حەوت ڕۆژە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشنیارە سەرەتاییەکانی تارانی ڕەت کردەوە، هەوڵەکانی نێوەندگیری قەتەر چڕتر بوونەتەوە. بەپێی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، شاندی قەتەر ڕەشنووسی خشتەیەکی نوێی حەوت ڕۆژەی بۆ ڕاگرتنی جەنگ پێشکەشی تاران کردووە کە ئامانج لێی ئەمریکا و ئیسرائیلە. چاوەڕوان دەکرێت تاران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمی خۆی سەبارەت بەم پێشنیارە نوێیە ڕابگەیەنێت.
سەرچاوە: Kurdistan24