PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ھاوپەیمانیی عەرەبی: دوو سارۆخی بالیستی کە ڕیازیان ئامانج گرتبوو تێکشکێنران
ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە دوو سارۆخی بالیستی کە ئاراستەی ڕیاز کرابوون، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنراون.

ھاوپەیمانیی عەرەبی: دوو سارۆخی بالیستی کە ڕیازیان ئامانج گرتبوو تێکشکێنران

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە دوو سارۆخی بالیستی کە ئاراستەی ڕیاز کرابوون، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنراون.

ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند کە دوو سارۆخی بالیستی کە شارەوانیی ڕیازی پایتەختیان ئامانج گرتبوو، تێکشکێنراون. وتەبێژی ھاوپەیمانییەکە، عەمید تورکی مالیکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد کە حووسییەکان ئەو سارۆخانەیان بەرەو ناوچەی ڕیاز تەقاندووە.

مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی جگە لە ڕێگری لەو دوو سارۆخە بالیستییەی حووسییەکان، ڕێگرییان لە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش (پەھپاد) کردووە کە ڕۆژھەڵاتی سعوودیەیان ئامانج گرتبوو.

شەڕی ناوخۆی یەمەن لە ئەیلوولی ٢٠١٤ەوە دەستی پێکرد، کاتێک حووسییەکانی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و چەند پارێزگایەکدا گرت. لە ئاداری ٢٠١٥ەوە ھاوپەیمانیی عەرەبی پشتیوانی لە حکوومەتی یەمەن دەکات کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە، لەم دواییانەشدا شەڕ و پێدادانی نێوان ھێزەکانی حکوومەت و حووسییەکان زیادی کردووە. حووسییەکان بە بیانووی هێرشەکانی سەر خۆیان، بە سارۆخی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سعوودیە دەکەنە ئامانج.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار