سەرەکی

ئاگرکەوتنەوە لە ترمیناڵی ٤ی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید، موشەکێکی کروز تێکشکێندرا، ١٢ کەس کوژران و ٣٠٩ کەسیش برینداربوون
لە ئەنجامی هێرشێکدا لە ترمیناڵی ٤ی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠٩ کەسیش برینداربوون.
وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لیوا تورکی ئەلمالیکی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تەقەمەنی لە هۆڵی گەشتیارانی ترمیناڵی ٤ی فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز ئاگرێک کەوتووەتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە هێشتا سەرچاوەی هێرشەکە دیاری نەکراوە.
سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکە موشەکێکی کروزیان خستووەتە خوارەوە و تێکیان شکاندووە، هەروەها دەستبەجێ ڕووبەڕووی ئاگرەکە بوونەتەوە.
دەستەی گشتی فرۆکەوانی مەدەنی سعودیە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٩ کەسیش برینداربوون.
سەرچاوە: Rûdaw