
پەیامی سەرەخۆشیی وڵاتانی عەرەبی دوای تەقینەوەکەی ئیزمیر
دوای ئەوەی لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی عەلی ئاغای ئیزمیر ١٧ کرێکار گیانیان لەدەست دا، میسر، کوەیت، ئوردن و یەمەن بە بەیاننامەی فەرمی سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆیان دەربڕی.
لە تەقینەوەیەکدا کە لە کارگەیەکی ئاسن و پۆڵا لە قەزای عەلی ئاغای ئیزمیر ڕوویدا، ١٧ کرێکار گیانیان لەدەست دا و ١٥ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی میسر بە بەیاننامەیەکی نووسراو سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی تورکیا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا بە تەواوی لەگەڵ تورکیادا هاودەرد و پشتیوانن.
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست. وەزارەتی دەرەوەی ئوردنیش بە بەیاننامەیەکی هاوشێوە ڕایگەیاند کە بە تەواوی لەگەڵ تورکیادا هاودەرد و پشتیوانن و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
رەشەد ئەلعەلیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی یەمەن، تەلەگرافێکی سەرەخۆشی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا نارد. وەزارەتی دەرەوەی یەمەنیش لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی تورکیا و بنەماڵەی قوربانییەکان کرد.
سەرچاوە: Kurdistan24