PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدیان لە ڕیاز کرد
هێرشەکەی حوسییەکان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی کە بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ٣٠٩ کەسی تر، لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە ئیدانە کرا.

وڵاتانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدیان لە ڕیاز کرد

هێرشەکەی حوسییەکان لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی کە بووە هۆی کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ٣٠٩ کەسی تر، لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە ئیدانە کرا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سەعوودی، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی حوسییەکانی یەمەن بووەوە. لە هێرشەکەدا ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠٩ کەسیش بریندار بوون.

یەمەن، قەتەر، بەحرێن، میسر، ئوردن، فەلەستین، کووەیت، سوریا و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەمزەمانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، ئاشکرایان کرد کە بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەیان کردووە و سەرەخۆشی و هاوپشتیی خۆیان ئاراستەی عەرەبستانی سەعوودی کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، ڕەشاد محەمەد ئەلعەلیمی تەئکیدی کردەوە کە هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران و برینداربوونی سەدان کەس لە نەتەوە جیاوازەکان، هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە گرووپی حوسییەکان هیچ گرنگییەک بە هاووڵاتییانی مەدەنی نادەن. وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، وەزارەتی دەرەوەی میسر، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن و بەرپرسانی فەلەستینیش ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات و پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی عەرەبستانی سەعوودییە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار