
بەرزبوونەوەی کرێ و دابەزینی توانای کڕین، کاسبکارە بچووکەکان تووشی دۆخێکی سەخت دەکات
زیادبوونی خەرجییەکانی کرێ، وزە و کارمەندان و کەمبوونەوەی خەرجییەکانی بەکاربەران، داهاتی کۆمپانیا و بازرگانییە بچووکەکان لە سەرانسەری تورکیادا کەمدەکاتەوە.
بەرزبوونەوەی کرێی شوێنی کار، زیادبوونی خەرجییەکانی بەڕێوەبردن و دابەزینی توانای کڕینی هاووڵاتییان، لە ڕووی ئابوورییەوە گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر کاسبکارە بچووکەکان. بەهۆی کەمبوونەوەی فروش، ئەو کاسبکارانەی بە داهاتی ڕۆژانەیان بەزەحمەت خەرجییەکانیان دابین دەکەن، هەندێک جار ناچار دەبن ڕۆژەکە بەبێ هیچ فرۆشتنێک کۆتایی پێبێنن.
خاوەن کارەکان لەپێناو سووککردنی بارگرانی دارایی و بەردەوامبوونی چالاکییە بازرگانییەکانیان، داوا لە بەرپرسان دەکەن هاوکاری و ئاسانکاریی وەک پاڵپشتیی کرێ و باج جێبەجێ بکلەن. زیادبوونی خەرجییەکانی کرێ، پێداویستییەکانی کارەبا، ئاو، کارمەندان و دابینکردنی کەلوپەل، ڕۆژ بە ڕۆژ باری دارایی کاسبکاران قورس تر دەکات.
مەسرەفی بەکاربەران بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان سنووردار بووە، ئەمەش بووەتە هۆی دواخستنی کڕینی شتومەکە ناپێویستەکان و ڕووکردنە ئەو بەرهەمانەی کە نرخەکانیان گونجاوترە. ئەم دۆخە لەکاتێکدا قەبارەی فرۆشتنی بازرگانییە بچووکەکان کەمدەکاتەوە، هەندێک لە کاروبارەکانیش ناچار دەکات قەرز بکن و هەندێکی تریشیان ڕووبەڕووی مەترسیی داخران دەکاتەوە.
سەرچاوە: Vansesi Gazetesi