سەرەکی

ئاژانسی ئاسایش: پێنج مووشەک کەوتوونەتە ناوچەی سنووری، هیچ زیانێکی گیانی نینوە
نیوەشەوی دووشەممە ١٤ی ئەیلوول، پێنج مووشەک بەر سێ شوێنی جیاوازی ناوچەی سنووری کەوتن و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٠٣:١٠ی بەرەبەیانی دووشەممە ١٤ی ئەیلوول، پێنج هێرشی مووشەکی لە ناوچەی سنووری ڕوویان داوە.
سێ لە مووشەکەکان کەوتوونەتە ناوچەی زرگوێزەڵە، یەکێکیان بەر نزیک گوندی گورگەچیای سەر بە ناحیەی سیروان کەوتووە، و پێنجەمیشیان لە نێوان گوندەکانی داری زەین و میراسی خوارووی قەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. بەرپرسان وشیارییان داوەتە هاووڵاتییان کە لەو شوێنانە نزیک نەبنەوە کە مووشەکیان لێ کەوتووەتەوە و دەست لە پارچەکانی مووشەک و درۆنەکان نەدەن.
سەرچاوە: کوردستان٢٤