
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا کاندیدەکانی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٦ی ئاشکرا کرد: گۆڵپارێزە کوردەکە بێرانوەند لە لیستەکەدایە
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ناوی سێ کاندیدی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە؛ لە لیستەکەدا عەلی ڕەزا بێرانوەندی گۆڵپارێزی ئێران و یانەی تراکتۆر دەبینرێت.
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا (AFC) لیستی کۆتایی سێ کاندیدەکەی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە. لە لیستەکەدا عەلی ڕەزا بێرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی تراکتۆر، لەگەڵ سالم دەوسەری لە یانەی هیلالی سعودیە و فیراس ئەلبورەیکان لە یانەی ئەهلی دەبینرێن.
بێرانوەند کە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانیی ٢٠٢٦دا پارێزگاری لە گۆڵی هەڵبژاردەی ئێران کرد، لە هەر سێ یارییەکەدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو و تەنها سێ گۆڵی لێکرا. ئاستی بەرزی ئەو گۆڵپارێزە وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کاندیدکردنی دەستنیشان کراوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا براوەی ئەم خەڵاتە گرنگە لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرا دەکات.
سەرچاوە: Kurdistan24