PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

جێگری شارەوانیی ئاتاشەهیر مورات گونەش و ١٢ کەسی تر دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر گەندەڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەنادۆڵۆی ئەستەنبوڵ، ١٣ کەس دەستبەسەر کران کە جێگری شارەوانیی ئاتاشەهیر مورات گونەش-یشیان تێدایە.

جێگری شارەوانیی ئاتاشەهیر مورات گونەش و ١٢ کەسی تر دەستبەسەر کران

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر گەندەڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەنادۆڵۆی ئەستەنبوڵ، ١٣ کەس دەستبەسەر کران کە جێگری شارەوانیی ئاتاشەهیر مورات گونەش-یشیان تێدایە.

لە ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لەسەر گەندەڵی و بەرتیلوەرگرتن لە شارەوانیی ئاتاشەهیر، بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەنادۆڵۆی ئەستەنبوڵ ئۆپەرسیۆنێکی هاوكات دەستی پێ کرد. تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەستەنبوڵ، بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی باس لە داواکردنی بەرتیل دەکەن لە کۆمپانیاکانی بیناسازی لە بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی دروستکردن و نیشتەجێبوون، بەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکۆتایە سەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو. لە ئۆپەرسیۆنەکەدا ١٣ تۆمەتبار دەستگیر کران، کە جێگری شارەوانیی ئاتاشەهیر مورات گونەش-یشیان تێدایە.

تۆمەتباران دوای پشکنینی پزیشکی، ڕەوانەی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەستەنبوڵ لە شەقامی وەتەن کران بۆ لێکۆڵینەوە. بەپێی زانیارییە تەکنیکی و مەیدانییەکانی ناو دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە، ئیدعا کراوە کە هەندێک بەرپرس لە ناو شارەوانییەکەدا ئاستەنگیان بۆ کۆمپانیاکانی بیناسازی دروست کردووە لە پرۆسەی وەرگرتنی مۆڵەت و نیشتەجێبووندا بۆ دەستکەوتی نایاسایی، هەروەها فەرمانبەرانی شارەوانی لە بەرامبەر بەرتیلدا کارتەکانی دیاریی مارکێت و کڕینیان وەرگرتووە، و هەندێک لە جێگرانی سەرۆکی شارەوانی لە بەرامبەر دەستکەوتی مادی ئیمزایان لەسەر دەستکاری کردنی نەخشەکانی ئاوەدانکردنەوە کردووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار