سەرەکی

حکوومەتی ئوسترالیا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
حکوومەتی ئوسترالیا جەختی لەسەر دیالۆگ و دیپلۆماسی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حکوومەتی ئوسترالیا بە فەرمی داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد. وتەبێژی حکوومەت ڕایگەیاند کە ئیدارەی کانبێرا هیوادارە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بن و پێشوازی لە هەوڵەکانی نێوەندگیری لە نێوان لایەنەکاندا دەکات.
وتەبێژەکە جەختی لەوە کردەوە کە دیالۆگ و دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی کە سەقامگیری ناوچەکە بپارێزێت، پێویستن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ڕێگریکردن لە زیان گەیشتنی زیاتر بە ئابووری جیهانی، دیالۆگ باشترین بژاردەیە.
سەرچاوە: Kurdistan24