
جووتیارێکی ئیتالی دوای دوو ساڵ گەشت بە دەوری جیهاندا بە پۆشاک و بایسکیل گەیشتنە ئورفا
گەشتە بایسکیلییەکە کە لە ئوسترالیاوە دەستی پێکرد، دوای گەشتێکی دوو ساڵە هاوسەرە ئیتالییەکەی گەیاندە شاری ئورفای تورکیا.
سیمۆن گیسلیمبێرتی، دارتاشی تەمەن ٢٧ ساڵ و هاوسەرەکەی کیارا کاتانی کە بایۆلۆجیستە، لە دوورگەی تاسمانیای ئوسترالیاوە بە بایسکیل گەشتێکی نزیکەی ٢٠ هەزار کیلۆمەترییان لە ئاسیاوە دەستپێکرد بۆ گەڕان بە دەوری جیهاندا. دوای تێپەڕین لە وڵاتانی وەک سینگاپوور، مالیزیا، تایلەند، ڤێتنام، چین، قیرغیزستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان، ئەفغانستان، ئەرمەنستان و گورجستان، دوو هەفتە لەمەوبەر چوونە ناو خاکی تورکیاوە.
دوای چوونە ناو سنوورەکانی تورکیا، ئەم جووتە سەردانی شارە کوردییەکانی وەک قارس، ئاگری، موش، باتمان، مێردین و ئامەدیان کرد و لە کۆتاییدا گەیشتنە ئورفا. سیمۆن گوتی: "ئێمە بەڕاستی لێرەمان زۆر خۆشویست. بەهۆی خەڵکەکەی، میواندۆستییان، خواردنەکانیان و شوێنە مێژووییەکانییەوە، ڕەنگە ببوێتە یەکێک لە دڵخوازترین وڵاتەکانمان."
کیارا کاتانی ئاماژەی بەوەدا کە دوای تەواوکردنی گەشتەکەیان لە شارە کوردییەکان، بەنیازبوون لەڕێگەی یۆنانەوە بگەڕێنەوە بۆ ئیتالیا و کات لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن.
سەرچاوە: Kurdistan24