
دادگای دەستووری سبەی داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی ناوی "پارتی نوێ" تاوتوێ دەکات
دادگای دەستووری لە کۆبوونەوەی گشتیی سبەینێدا، ئەو داواکارییە تاوتوێ دەکات کە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ناو و هێمای "پارتی نوێ" پێشکەش کراوە.
دادگای دەستووری، داواکاریی "بە نادروست دانانی ناو و هێمای پارتی نوێ و سڕینەوەی لە تۆماری پارتە سیاسییەکان"ی خستە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی گشتیی سبەی.
ئەم داواکارییە دوای ئەوە هات کە "پارتی داهێنان" بەهۆی لێکچوونی ناوی پارتەکەیان لەگەڵ "پارتی نوێ"، سکاڵایەکیان لای سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی دادگای باڵا تۆمار کرد. لەسەر ئەو بنەمایە، داواکاری گشتی ئاگادارییەکی بۆ "پارتی نوێ" نارد و داوای لێکردن ناوی خۆیان بگۆڕن و بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتیان تا ١٨ی ئەیلول پێدا.
دوای ئەوەی گۆڕانکاری لە ناوەکەدا نەکرا، دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای دەستووری کرا. لە ٢٩ی ئەیلولدا لە کۆبوونەوەی گشتی تاوتوێ کرا و ماوەی یەک مانگ مۆڵەت بە پارتەکە درا تا بەرگری لە خۆی بکات. "پارتی نوێ" لەو ماوەیەدا بەرگرییەکەی خۆی پێشکەش بە دادگای دەستووری کرد.
سەرچاوە: Rûdaw