PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

ئازەربایجان هاتنەناوەوەی ۳۱ هاووڵاتیی تورکیای قەدەغە کرد
ئازەربایجان ۳۱ هاووڵاتیی تورکیای وەک "کەسی نەوازراو" ڕاگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕەخنە و بانگەوازی توندڕەوانە دژی وڵاتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئازەربایجان هاتنەناوەوەی ۳۱ هاووڵاتیی تورکیای قەدەغە کرد

ئازەربایجان ۳۱ هاووڵاتیی تورکیای وەک "کەسی نەوازراو" ڕاگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕەخنە و بانگەوازی توندڕەوانە دژی وڵاتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

ئازەربایجان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا کە لە ۲۱ی تشرینی اولی ۲۰۲۶دا بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند کە هاتنی ۳۱ هاووڵاتیی کۆماری تورکیا بۆ ناو وڵاتەکەی قەدەغە کراوە.

هۆکاری ئەم بڕیارە گەڕێنراوەتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕووبەرەکانی ئینتەرنێتدا لێدوانیان دژی سەروەری، سیستەمی دەستووری، گەل و دەسەڵاتی ئازەربایجان داوە، هەروەها بانگەوازیان بۆ گۆڕینی دەسەڵات بە هێز کردووە و هانی توندوتیژی و ڕق و کینەیان لەسەر بنەمای توندڕەوی دینی داوە. لە نێو ئەم کەسانەدا فاتیح ئۆرباکان سەرۆکی گشتیی پارتی یەنیدەن ڕەفاهـ، عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو پەرلەمانتاری پارتی دەم، محەمەد بوینوکالین پێشنوێژی پێشووی ئایاسۆفیا و ئەحمەد چاکار شیکەرەوەی وەرزشی هەن.

لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ناوی کەسایەتییەکانی وەک سایت سەییتۆغڵو جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار، عومەر فاروق گەرگەریئۆغڵو سەرۆکی گشتیی پارتی تۆپراک، ئایدن بینبۆغا سەرۆکی لقی گەنجانی بؤغازئچی لە ئاک پارتی و چەندین ڕۆژنامەنووس، مامۆستای زانکۆ و کەسایەتیی ئایینی لە لیستی قەدەغەکراواندا هەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار