سەرەکی

لە ساڤوری مێردین پیشەی پێڵاوچاککردنەوە چاوەڕێی دەستێکی گەنج دەکات
ئۆرهان کورت لە ساڵی ١٩٧٩وە ئەو دوکانەی پێڵاوچاککردنەوەی کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، دەیەوێت ڕادەستی گەنجێک بکات.
ئۆرهان کورت لە ناوچەی ساڤوری مێردین لە ساڵی ١٩٧٩وە کار لەو دوکانەی پێڵاوچاککردنەوەیەدا دەکات کە لە قاسم کورتی باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.
کورت کە چوار منداڵی خۆشی لە هەمان پیشەدا ڕاهێناوە، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیەتی دوکانەکەی و ئامێرەکانی چاککردنەوەی پێڵاو بپەڕێنێتەوە بۆ نەوەیەکی گەنج تاوەکو ئەم پیشەیە کە تەمەنی نیو سەدەیە بە زیندوویی بمێنێتەوە.
ئەوەشی ڕایگەیاند کە ئەگەر کاندیدێکی گەنج بدۆزێتەوە، ئامادەیە دوکانەکە و کەلوپەلەکانی بە تەواوی ڕادەست بکات.
سەرچاوە: Mardin İletişim Gazetesi