PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ناحیەی جورف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل ١٢ ساڵە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکاندایە
لە جورف ئەلسەخر کە زیاتر لە ١٢ ساڵە ناوچەیەکی ئەمنیی داخراوە، زیاتر لە ٥٠٠٠ خێزان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ناحیەی جورف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل ١٢ ساڵە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکاندایە

لە جورف ئەلسەخر کە زیاتر لە ١٢ ساڵە ناوچەیەکی ئەمنیی داخراوە، زیاتر لە ٥٠٠٠ خێزان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ناحیەی جورف ئەلسەخر لە پارێزگای بابل، زیاتر لە ١٢ ساڵە وەک ناوچەیەکی ئەمنیی داخراو لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکاندا ماوەتەوە. ئەم ناوچەیە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان پارێزگاكانی بەغدا، بابل و ئەنبار و ڕووبەرەکەی ٦٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.

لە ساڵی ٢٠١٤وە زیاتر لە ٥ هەزار خێزانی ئاوارەی ناوچەکە هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە. ناوچەکە بەهۆی ئامادەیی کەتیبەکانی حزبوڵاوە لە ماوەی سێ ساڵدا شەش جار بۆردوومان کراوە، و بەهۆی ترس، پشکنینی ئەمنی، نەبوونی دڵنیایی و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانەوە، ڕێگە لە گەڕانەوەی بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی دەگیرێت.

دوای ١٢ ساڵ، لە ١٨ی ئابدا لێژنەیەکی ئەمنیی سەر بە حکومەتی عێراق توانینی بچێتە ناو ناوچەکەوە. ناوچەکە ٦٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای بەغداوە دوورە و بە ئۆتۆمبێل لە ماوەی ٤٥ خولەکدا دەگەیشتێ.

لە ساڵی ٢٠١٤دا جورف ئەلسەخر بۆ ماوەی پێنج مانگ لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی داعشدا بوو، دواتر گرووپەکانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنی "عاشوورا"یان دەستپێکرد و ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردەوە و ناوەکەیان بۆ جورف ئەلنەسر گۆڕی. لەو کاتەوە ئەم ناحیەیە لەژێر گەمارۆی ئەمنیی گرووپە چەکدارە شێعەکاندایە و ڕێگە بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، لەوانەش سوپا و پلیسی عێراق، نەدراوە بچنە ناوی.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار