PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

نوێنەری ئیمارات لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بۆ کۆنفرانسی ئاوی ئەبوزەبی بانگهێشت کرد
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانیشی بۆ ئەو کۆنفرانسەی ئاو کە لە ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت، بانگهێشت کردووە.

ئەبوزەبی، پایتەختی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، مانگی داهاتوو میوانداری یەکێک لە گەورەترین کۆنفرانسەکانی ئاو لە جیهاندا دەکات و پێشبینی دەکرێت هەزاران کەس تێیدا بەشدار بن.

محەمەد ئەبو شەهاب، نوێنەری هەمیشەیی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا بۆ ڕووداو ڕایگەیاند، سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشت کراون و بەشداریی ئێرانیش لە کۆنفرانسەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە.

ئەبو شەهاب گوتی، ئەوان هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو لە ناوچەکەدا، لە چوارچێوەی ستراتیژی ئاسایشی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٣٦، سیستمێکی بەهێز و جۆراوجۆری ئاویان دروست کردووە، کە ئەم سیستمە کۆگاکردنی ئاو، سیستمی یەدەگ و تۆڕی بەیەکەوە بەستراو لەخۆ دەگرێت.

پێشبینی دەکرێت لە کۆنفرانسەکەدا، وڵاتانی ئەندام لە ڕێگەی دیالۆگەوە بڕیار بدەن لەسەر پەرەپێدانی چارەسەری بنیاتنەر بۆ پاراستنی دەستڕاگەیشتنی بەردەوام بە ئاو و وزە، هەروەها ڕێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی ئاو.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار