PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

بەغدا بووە سێیەم پیسترین شاری جیهان: یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدەن
کۆمپانیای IQAir-ی سویسری ڕایگەیاند، بەغدا سێیەم پیسترین شاری جیهانە و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پیسبوونی هەوا و ئاستی ئۆزۆن هۆشدارییان دا.

بەغدا بووە سێیەم پیسترین شاری جیهان: یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدەن

کۆمپانیای IQAir-ی سویسری ڕایگەیاند، بەغدا سێیەم پیسترین شاری جیهانە و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پیسبوونی هەوا و ئاستی ئۆزۆن هۆشدارییان دا.

بەپێی داتاکانی کۆمپانیای IQAir-ی سویسری کە تایبەتە بە پێوانی کوالێتی هەوا، بەغدا لە ڕیزبەندی سێیەم پیسترین شاری جیهاندایە لە ڕووی چڕی پیسبوونی هەواوە.

دەزگای چاودێری گۆڕانی کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا (کۆپەرنیکۆس) و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، سیمینارێکی ئۆنلاینی هاوبەشیان سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پیسبوونی هەوا و دەرچوونی گازی ئۆزۆن لە جیهان، لەوانەش عێراق، ئەنجامدا. نیاز مستەفا، سەرنووسەری بەشی هەواڵە دەرەکییەکانی ڕووداویش بەشداری لەو سیمینارەدا کرد.

لۆرێنس ڕۆیل، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری چاودێری بەرگەهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پیسبوونی هەوا ئەنجامی دەرچوونی گازە گەرمکەرەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە پێشەوەی ئەو مەترسییانەدایە. چڕی گازی ئۆزۆن لە عێراق بە ١١٠ مایکرۆگرام بۆ هەر مەتر سێجایەک پێوانە کراوە، ئەمەش وڵاتەکەی خستووەتە یەکێک لە خراپترین ئاستەکانی جیهان؛ وڵاتانی کەنداو، هیندستان و چینیش ئاستێکی بەرزیان تۆمار کردووە.

دۆرۆتا یارۆسینسکا، بەڕێوەبەری بەرنامەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دا کە بەرزبوونەوەی چڕی گازی ئۆزۆن دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی مردن بەهۆی پیسبوونی هەواوە. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، پیسبوونی هەوا ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٧ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار