PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ کوڕی سەرکردەیەکی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە بەغدا دەرکرا
دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی بەغدا فەرمانی دەستگیرکردنی بەپەلەی بۆ حوسێن ئەحمەد موحسین فەرەج ئەلحەمیداوی، کوڕی ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حیزبوڵڵا ئەحمەد موحسین ئەلحەمیداوی بە تۆمەتی تیرۆر و بەڕێوەبردنی گرووپێکی چەکدار دەرکرد.

دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی بەغدا، لە ڕێکەوتی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ حوسێن ئەحمەد موحسین فەرەج ئەلحەمیداوی، کوڕی ئەبو حوسێن کە یەکێکە لە کەسایەتییە باڵاکانی ڕێکخراوی کەتائیبی حیزبوڵڵا، بە تۆمەتی تیرۆر و بەڕێوەبردنی گرووپێکی چەکدار دەرکرد. دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی بەپەلەی بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکردووە کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ە و لە ناوچەی بەلەدیاتی بەغدا نیشتەجێیە.

لە بەڵگەنامە فەرمییەکەدا هاتووە کە تۆمەتبار سەرکردایەتی گرووپێکی چەکداری کردووە کە بە شێوازی توندوتیژی و هەڕەشە کار دەکەن، ئەو گرووپە تۆمەتبارن بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، بڵاوکردنەوەی ترس لەنێو خەڵک، خستنە مەترسیی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و دەستبەسەرداگرتنی موڵکی تایبەت. دۆسیەکە وەک دۆسیەیەکی "تیرۆر" لە چوارچێوەی ماددەی ٤/١ و بڕگەکانی ١ و ٣ی ماددەی ٢ی یاسای دژەتیرۆری عێراق ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ پۆلێن کراوە.

بڕیارەکە لەلایەن دادوەر جەبار عابد دەلی و لەسەر بنەمای سکاڵای هاووڵاتییەک بە ناوی ڕاهی کەریم جەبر دەرکراوە. تێیدا فەرمان بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و یەکە جێبەجێکارەکانی دادوەری کراوە کە دەستبەجێ ئەلحەمیداوی دەستگیر بکەن و ڕادەستی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دادوەریی دەزگای دژەتیرۆر بکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار