
بەغدا ئۆپەراسیۆنێکی لە جورف ئەلسەخەر دەستپێکرد: سوپا ڕەوانەکرا و لێکۆڵینەوە لە قاچاغێتیی نەوت دەکرێت
حکومەتی عێراق هێزە ئەمنییەکانی ڕەوانەی ناوچەی جورف ئەلسەخەر کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە تێکدانی بۆڕییەکانی نەوت و پاڵاوگە نایاساییەکان.
حەیدەر عەبودى، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە کۆمیتەی باڵای لێکۆڵینەوە دەرخستووە لە ناوچەی جورف ئەلسەخەر دەستکاریی بۆڕییەکانی نەوت کراوە، دوو پاڵاوگەی نایاسایی، ژمارەیەکی زۆر تانکەر و کۆگای عەمبارکردنی نەوت دۆزراونەتەوە.
فەرماندەییی گشتی بڕیاریدا هێزی ئەمنی بنێرێتە ناوچەکە؛ عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە کە ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەک لەسەر سامانە نەوتییەکانی وڵات نادرێت و ڕێنمایی دایە هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگریکردن لە دەرچوونی تانکەرەکانی هەڵگری نەوت و بەرهەمەکانی.
مۆڵەتی دیاریکراو بۆ کشانەوەی کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەکە ننزیک بووەتەوە. ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان وەک پێویستییەکی سروشتی بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و ئاسایش سەیر کراوە.
ئاماژە بەوەش درا کە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا بەڕێوەدەچن و هەماهەنگی و هاوکاریی دوولایەنە لە لێکۆڵینەوەکانی قاچاغێتیی نەوتدا هەیە.
سەرچاوە: Kurdistan24