
بەحرێن باڵیۆزی خۆی دەگەڕێنێتەوە بەغدا
بەحرێن بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ عێراق، باڵیۆزی خۆی ناردەوە بۆ بەغدا.
بەحرێن بڕیاری دا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ عێراق بەرز بکاتەوە بۆ بەرزترین ئاست و باڵیۆزی خۆی لە بەغدا دەستبەکار بێتەوە. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتابەشە عێراقییەکەی ئەرنجامداوە.
لە پەیوەندییەکەدا، ئەلزەیانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە لە ئۆکام و ئیرادەی مەنامەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرفراوانکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ بەغدا. لە بەرامبەردا فوئاد حسێن خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر ئەم بڕیارە دەربڕی و گوتی بەغدا گرنگییەکی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەحرێن لە هەموو بووارەکاندا.
جگە لەوەش لە پەیوەندییەکەدا، ئەنجامی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەنامە و هەماهەنگی دیپلۆماسی لە بەرامبەر گرژییە ڕوولەزیادبووەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
سەرچاوە: Kurdistan24