
وەزیری کار و کۆمەڵایەتی تورکیا لە ماردین لەگەڵ وەزیری کاری لوبنان دکتۆر محەمەد حەیدەر کۆبووەوە
وەزیرانی کاری تورکیا و لوبنان لە چوارچێوەی ستراتیژی نیشتمانی گواستنەوەی دادپەروەرانە لە شاری ماردین کۆبوونەوە.
وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی تورکیا پڕۆفیسۆر دکتۆر ڤەدات ئیشکخان، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ناساندنی ستراتیژی نیشتمانی گواستنەوەی دادپەروەرانە و پلانی کار بۆ ساڵانی ٢٠٢٧-٢٠٢٩ لە شاری ماردین، لەگەڵ وەزیری کاری لوبنان دکتۆر محەمەد حەیدەر کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ گۆڕانکارییە خێراکانی ژیانی کار لە جیهاندا و ئەو لێهاتووییانەی کە لە داهاتوودا پێویست دەبن، کرا. وەزیر ئیشکخان لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەباتە قۆناغێکی نوێوە.
لایەنەکان جەختیان لەوە کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بواری ژیانی کاردا و ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئامانجیان بەخشینی خێراییەکی ئەرێنییە بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و لوبنان.
سەرچاوە: Mardin İletişim Gazetesi