PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

شیمشەک مۆڵەتی لێکۆڵینەوەی بە ئیبراهیم ئۆمەر گۆنول، سەرۆکی پێشووی دەستەی بازاڕی سەرمایە (SPK) دا
مەهمەت شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، لەسەر داوای سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، مۆڵەتی لێکۆڵینەوەی بە ئیبراهیم ئۆمەر گۆنول دا.

مەهمەت شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا، داواکاریی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئیبراهیم ئۆمەر گۆنول، سەرۆکی پێشووی دەستەی بازاڕی سەرمایە (SPK) لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە سندوقەکاندا پەسەند کرد.

شیمشەک لە ٢ی تشرینی یەکەمدا دەستەی پشکنینی وەزارەتەکەی بەپەلە ڕاسپارد بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایی ئەنجام بدەن. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن سەرۆکایەتی پشکنینەوە ئامادە کراوە، وەزیر شیمشەک مۆڵەتی لێکۆڵینەوەی بە گۆنول دا.

گۆنول، سەرۆکی پێشووی SPK، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هورییەت سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند کە چاودێری و پشکنینەکان توندن، بەڵام ڕەنگە نەتوانرێت دەستکارییەکان بە ڕێژەی سەدا ١٠٠ ئاشکرا بکرێن و لێکۆڵینەوە و بەڵگەکردنی هەر ڕووداوێکیش ڕەنگە سێ بۆ چوار مانگ بخایەنێت.

سەرچاوە: ڕووداو

هەواڵی پەیوەندیدار