
وەزارەتی ناوخۆ بۆ ۲۷ی ئەیلوول ئاگاداریی بارانی بەهێزی لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە
وەزارەت ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوول چاوەڕوانی بارانی بەهێز و بروسکە لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوا دەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوول چاوەڕوانی بارانی بەهێز لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوا دەکرێت.
بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتەکە، پێشبینی دەکرێت لە دەوروبەری موغلا، ئەنتاڵیا، ئایدن، دەنیزلی، ئوشاک و بوردور و بەشەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی مانیسا و ئیسپارتە بارانەکە بەهێز بێت، هەروەها لە دەوروبەری ئەفیۆنکاراهیسار و ئیسپارتە زۆر بەهێز بێت.
وەزارەتەکە داوای کردووە لەبەرامبەر ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەک لافاوی لەپڕ، ئاوخوڵقاوەیی، تەرزەی ناوچەیی، بروسکە، ئاستەنگی هاتووچۆ و با ڕەشەی بەهێز لە کاتی بارانباریندا وشیار بن و بەدواداچوون بۆ ئاگادارییەکانی دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بکەن.
سەرچاوە: Rûdaw