جیهان

بەرهەم ساڵح لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەبوونی ١١٧ ملیۆن کەسی ڕاگەیاند
بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە زیاتر لە ١١٧ ملیۆن کەس بەهۆی ململانێ و چەوسانەوەوە ئاوارە بوون.
بەرهەم ساڵح، کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە نیویۆرک.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە زیاتر لە ١١٧ ملیۆن کەس بەهۆی ململانێ، توندوتیژی، چەوسانەوە و مەترسییە ئاسایشییەکانەوە ئاوارە بوون.
ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ململانێکان زیادی کردووە، ماوەکەیان درێژتر بووەتەوە و هیچ چارەسەرێکی سیاسییان بۆ نەدۆزراوەتەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم بارودۆخە تەنیا کێشەیەکی مرۆیی نیست، بەڵکو لە هەمان کاتدا ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
سەرچاوە: Rûdaw