PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

نێردراوی ئەمریکا باراک جەختی لەسەر چاکسازییەکان بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ سیستەمی دارایی جیهانی کردەوە
تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی سووریا جارێکی دیکە تێکەڵ بە سیستەمی دارایی جیهانی ببێتەوە، پێویستە چاکسازی دارایی ئەنجام بدات و بەرەنگاری دارایی نایاسایی ببێتەوە.

نێردراوی ئەمریکا باراک جەختی لەسەر چاکسازییەکان بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ سیستەمی دارایی جیهانی کردەوە

تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی سووریا جارێکی دیکە تێکەڵ بە سیستەمی دارایی جیهانی ببێتەوە، پێویستە چاکسازی دارایی ئەنجام بدات و بەرەنگاری دارایی نایاسایی ببێتەوە.

تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕاگەیەندراوی ئۆفیسی تیرۆریزم و هەواڵگری دارایی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "سەرۆک ترەمپ ڕێگەی بۆ بووژانەوەی سووریا کردەوە. دووبارە بەستنەوەی پەیوەندییە داراییەکان یارمەتیمان دەدات ئەم دەرفەتە بکەینە خۆشگوزەرانییەکی بەردەوام". باراک ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەوەی سووریا بە شێوەیەکی بەرپرسانە جارێکی دیکە بە سیستەمی دارایی جیهانی ببەسترێتەوە، ئەنجامدانی چاکسازی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی دارایی نایاسایی گرنگە.

کۆبوونەوەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە نیویۆرک لە نێوان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بەڕێوەبەرایەتی سووریا بەڕێوەچوو. جۆناتان بێرک، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری دارایی تیرۆر و تاوانە داراییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ یەسر بارنیە، وەزیری دارایی سووریا و سەفوەت ڕەسلان، سەرۆکی بانکی ناوەندی سووریا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەیان کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی دامەزراوە داراییەکان و دابینکەرانی خزمەتگوزاری پارەدان لە ئەمریکا بەشدار بوون؛ باراکیش بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

لە گفتوگۆکاندا باس لە تێکەڵبوونەوەی سووریا بە سیستەمی دارایی جیهانی، چاکسازی لە کەرتی دارایی و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تیرۆر کرا. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زانیاری لەسەر ئەو کەموکوڕییانە خستەڕوو کە لەلایەن لایەنێکی سێیەمی سەربەخۆوە دەستنیشان کراون و هەروەها ئەو هەوڵانەی حکوومەتی سووریا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە ئەنجامی دەدات. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە دوای بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ هەڵگرتنی نزیکەی سەرجەم سزاکانی سەر سووریا، دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییە داراییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دارایی نایاسایی و گەڕانەوەی سووریا بۆ ناو سیستەمی دارایی جیهانی گرنگە و ئاماژەی بەوەش کرد کە هاوکارییەکان لەم بوارەدا بەردەوام دەبن.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار