
پەیامی ئەمریکا بۆ عێراق: ئاشتی و سەقامگیری بە ڕێگایەکی سەختدا تێدەپەڕێت
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کۆبووەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و خۆشگوزەرانیی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە.
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا لە بەغدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکە، باراک ڕۆژی سێشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ لە ڕێگەی سەکۆی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
باراک لە پەیامەکەیدا ستایشی سەرکردایەتیی عێراقی کرد و نووسیویەتی: "سەقامگیری بە میرات نامێنێتەوە، بەڵکو لەلایەن ئەو سەرکردانەوە دروست دەکرێت کە ڕێگای سەخت هەڵدەبژێرن." هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئاسایش و گەشەپێدانی عێراق، واتای ئاسایش و گەشەپێدانی تەواوی ناوچەکەیە." لە کۆتاییشدا، سوپاسی عەلی زەیدی کرد بۆ سەرکردایەتی و هاوبەشییەکەی لە بەهێزکردنی سەقامگیریی عێراق و پێشخستنی هەوڵە هاوبەشەکان.
سەرچاوە: Kurdistan24