PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە بارزان ڕنینی قەزوان بە فەرمی دەستی پێکرد و ئەمساڵ بەرهەم زۆرە
لە بارزان ڕنینی قەزوان دەستی پێکرد؛ بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆرترە و جەختیان کردەوە کە دەبێت لە ماوەی ١٥ تا ٢٠ ڕۆژدا و بەبێ زیانگەیاندن بە دارەکان و بە هەرەوەزی کۆبکرێتەوە.

لە بارزان ڕنینی قەزوان بە فەرمی دەستی پێکرد و ئەمساڵ بەرهەم زۆرە

لە بارزان ڕنینی قەزوان دەستی پێکرد؛ بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆرترە و جەختیان کردەوە کە دەبێت لە ماوەی ١٥ تا ٢٠ ڕۆژدا و بەبێ زیانگەیاندن بە دارەکان و بە هەرەوەزی کۆبکرێتەوە.

لە ناوچەی بارزانی هەرێمی کوردستان، ڕنینی قەزوان بە فەرمی دەستی پێکرد. بەرپرسان ڕایانگەیاند کە بەرهەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە و داوایان لە هاوڵاتییان کرد لە کاتی کۆکردنەوەیدا زیان بە لقی دارەکان نەگەیەنن.

نەقیب ڕەفیق حەسەن، بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە بەتالیۆنی ژینگەی بارزان ڕایگەیاند، ساڵانە وادەیەکی فەرمی بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمە کێوییەکانی وەکو قەزوان و کەرەوز دیاری دەکرێت، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ هاوڵاتییان. ئاماژەی بەوەش کرد کە وەرزی ڕنین لە ١٥ تا ٢٠ ڕۆژ دەخایەنێت و جەختی کردەوە کە نابێت لقی دارەکان بشکێندرێن.

قەزوان کە بە شێوازی هەرەوەزی کۆدەکرێتەوە، بۆ چەندین مەبەستی جیاواز بەکاردێت، لەوانە: چەرەسی زستانە، قاوەی قەزوان، شیرینییە نەریتییەکان، دروستکردنی تەسبێح، هەروەها بە تازەیی بۆ خۆشکردنی تامی دووگ و ماست. کامەران حسین، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، قەزوان تەنها لە ناوچە شاخاوی و سەختەکاندا بە شێوەیەکی سروشتی دەڕوێت، هەروەها بەرهەم و جەغتی ئەم دارە لە پزیشکی نەریتیی گەلیدا لەمێژینەوە بۆ چارەسەری ئازاری گەدە و برینەکان بەکارهاتووە. ئاماژە بەوەش کرا کە بە ڕێگەی کشتوکاڵی هاوچەرخ و پەیوەندکردن، دەکرێت قەزوان لە ڕووی ئابوورییەوە بەهایەکی گەورەتر لە پێشەسازی خۆراکدا بەدەستبهێنێت.

ئەمیر موستەفا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی بارزان زیاتر گوتی، سەرڕای سەختیی ناوچە شاخاوییەکان، قەزوان سەرچاوەیەکی دارایی گرنگە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار