PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانای لافاوەکەی هەولێرەوە چوو
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە زیاتر لە ١٣٠ کارمەندەوە، خواردن و پاککردنەوە و پێداویستیی سەرەتایی بۆ ئەو خێزانانە دابین کرد کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانای لافاوەکەی هەولێرەوە چوو

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە زیاتر لە ١٣٠ کارمەندەوە، خواردن و پاککردنەوە و پێداویستیی سەرەتایی بۆ ئەو خێزانانە دابین کرد کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

لە شەوی شەممەدا، بارانێکی زۆر و بەخوڕ لە پارێزگای هەولێر باری و نزیکەی ٧٠ ملیمەتر باران تۆمار کرا، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو. بارانە بەخوڕەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس و زیانی ماددی زۆر، بە جۆرێک ئاو و قوڕ چوونە ناو ژمارەیەکی زۆری ماڵ و دوکان و ئۆتۆمبێل.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە زیاتر لە ١٣٠ کارمەندەوە کە بەسەر سێ تیمدا دابەش کرابوون، دەستی بە هاوکاری کرد. تیمێکیان لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی قەیرانەکان ئامار و زانیارییان لەسەر زیانەکانی لافاوەکە کۆکردەوە، تیمەکەی دووەمیش هاوکاریی تیمەکانی شارەوانی و بەرگریی شارستانییان کرد بۆ پاککردنەوەی ماڵ و شەقام و کۆڵانەکان. تیمەکەی سێیەمیش خواردن و پێداویستیی سەرەتاییان بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش کرد کە زیانیان بەرکەوتووە.

تیمەکانی دەزگاکە تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ماڵ و ٧ دوکانیان لە قوڕ و پاشماوەی لافاوەکە پاککردووەتەوە و ٥٠٠ ژەمە خواردنی گەرمیان دابەش کردووە. ئەیوب محەمەد بابەکر، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، تیمەکان لە شەوی ڕابردووەوە لە مەیدانەکەدان بۆ ئەوەی هاوکاریی ئەو هاووڵاتییانە بکەن کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار